٩ ئاب ٢٠٢١ - ١٤:٥٧
فڕۆکەکانی تورکیا سنووری زاخۆیان بۆردوومان کرد

شەوی رابردوو فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندی بانکێ-ی سەر بە قەزای زاخۆیان بۆردوومان کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ماڵپەڕی خەندان بڵاوی کردەوە شەوی رابردووو فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندی بانکێ-ی سەر بە ناحیەی باتیفایان لەسنووری قەزای زاخۆ بۆردوومان کرد.

بۆردوومانەکان ترس و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیانی  ناحیەی باتیفا دروست کردووە و تائێستا زیانەکانی نەزانراون.

ناوەڕاستی ئەمساڵیش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوورەکانی ناحیەی دەرکاریان لە قەزای زاخۆ بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە  دوو شوان لە سنوورەکەدا بریندار بوون.

لە 23-04-2021ەوە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەمینیی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتین و حەفتانین بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە دەستپێکردووە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر گوندنشینانی سنوورەکە کەوتووە و چەند گوندێک چۆڵ کراون.

342/